AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٣ ١٢:٤٤

بە هەوڵی نووسەرێکی کورد؛

کتێبی مەلا ئەبووبەکر موسەننێفی چۆڕی بە زمانی فارسی چاپ کرا

کتێبی مەلا ئەبووبەکر موسەننێفی چۆڕی بە زمانی فارسی چاپ کرا

کتێبی "عەلامە مەلا ئەبووبەکر موسەننێفی چۆڕی" لە سەر ژیان و بەسەرهاتی ئەو بلیمەتە کوردە بە لێکدانەوەی ژیانی زانستی و ئەدەبی ئەو، لە نووسینی سەعد ئەدراکی بە زمانی فارسی بڵاو‌کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی زانستی، ئەدەبی و عیرفانی یەکێک لە گەورەترین و تایبەترین زانایانی کوردستان، مەلا ئەبووبەکر موسەننێفی چۆڕی لێکدەداتەوە.

عەللامە مەلا ئەبووبەکر موسەننێف ئەو زانا پایەبەرزەیە کە بە نووسینی "الوضوح " بۆ لێکدانەوەی "محرر"ی ئیمامی ڕافێعی قەزوینی هاتە ریزی موجتەهیدانی ناسراوی فقهی حەزرەتی ئیمامی شافعی و بە "سراج الطریق" و " ریاض الخلود" ڕێبازی بەرزی عیرفان و تەرێقتی تا لووتکە بڕی.

ئەم کتێبە لە لایەن سەعد ئەدراکی ژیواری خوێندکاری ماستەری زانکۆی تاران، لە 408 لاپەڕەدا نووسراوە و بڵاڤگەی ئێحسان لە تاران چاپی کردووە.

سەعد ئەدراکی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ئامانجی لەم کارە توێژینەوەییە ئەوە بوو یەکێک لە‌گەورەترین زانایان و عارفانی کورد بە دیکەی گەلانی ئێران بناسێنێت.

News ID 47566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha