بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەدهەم بارزانی لە دیمانە لەگەڵ شارپرێس رایگەیاندووە: "لەبەردەم شكستێكی گەورەداین، لەبەردەم داڕمان‌و ماڵوێرانیەكی مەترسیدارداین، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتەو خەڵكی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبكەنەوە خۆیان كۆبكەنەوە."
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، بارزانى هۆشداریدهداتو ده‌ڵێت: "لەوەناچێت دەسەڵات لەم هەرێمەی ئێمە بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەستبكرێت، بۆیە بایەخی خەباتی پەرلەمانی كەمتربوە، دەسەڵاتی هەرێم لەناو پەرلەمان نییە تا تۆ هەموو توانا‌و وزەی بۆ بەكاربهێنیت".
بهبۆچونى شێخ ئه‌دهه‌م بارزانى، "گرهوكردنو خۆ ئامادەكردن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەسەڵات بەدەستبهێنرێت، قورسە، پێشتر بینیمان چۆن ڕێگریی كرا لەگەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر، واتە لەهەرێم لۆژیكی هێزی چەك، حوكمڕانی ئەكات، هیوادارم كارێك نەكرێت توڕەیی خەڵك بگاتە ئەو ئاستەی بۆ گۆڕانكاریی بیر لەتوندوتیژی بكەنەوە".
سه‌باره‌ت بهدۆخى ئێستاى هه‌رێمیش، ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌ڵێت، "پێشبینیكراوبوو كە دۆخەكە لەخراپەوە ڕوو لەخراپتر دەكات، مادام دەسەڵات ئامادەی گوێگرتن‌و چاكسازیی‌و گۆڕانكاریی نین دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیربێت، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتەو خەڵكی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبكەنەوە خۆیان كۆبكەنەوە بۆ ئامادەسازیی قۆناغێكی تر، چونكە ئەم ماڵەی ئێمە كە كوردستانە، لەبەردەم مەترسییەكی گەورەدایە".
ئه‌دهه‌م بارزانى كه ئامۆزاى مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆى بۆ ههرێمو مه‌ترسیه‌كانى سه‌رى دهكاتو ده‌ڵێت، "بەدڵنیاییەوە من هەر دەگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم، ناكرێت تاسەر ئاوا بمێنمەوە، بەڵام دەمەوێت بەجۆرێك بگەڕێمەوەو لەكاتێكدا بگەڕێمەوە لەسەر هەڵوێستەكانمو لەسەر داخوازی بەرپرسانی لایەنی دەرەكی لێپرسینەوەم لەگەڵ نەكرێت، ئامانجی من پۆست‌و پارە نییە، چونكە ئەو ژینگەیەی پێشتر تێیدا ژیاوم، گونجاو بوو بۆ ئەو دووشتە".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ شارپرێس، ئه‌دهه‌م بارزانى ئاماژه به‌هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن دهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەداخەوە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، زۆربەی كات لەگەڵ دەسەڵات بون، ئەوكاتەی ئیمتیازیان لێوەردەگیرێتەوە ئینجا دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو خەڵك، ئەوەش كێشەیەو ناتوانن متمانەی خەڵك بەدەستبهێنن.
Your Comment