AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٦ ٠٧:٢٥

پێش بێنی هاتنی 100 هەزار کەس کراوە؛

سنە ئامادەی جێژنی گەورەی “میوانی ئۆممەتی ئەحمەد” دەبێت

سنە ئامادەی جێژنی گەورەی “میوانی ئۆممەتی ئەحمەد” دەبێت

شاری سنە خۆی بۆ جێژنی گەورەی شەقامی “ میوانی ئۆممەتی ئەحمەد” ئامادە دەکات کە ڕۆژی هەینی بە بەشداریی و هاوکاری گرووپە جەماوەرییەکان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا محەمەدی سەرۆکی ناوەندی فەرهەنگی سرووش لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی حەوتی ڕەزبەر جێژنی گەورە میوانی ئۆممەتی ئەحمەد لە شاری سنە بە بەشداریی هونەرمەندان بەڕێوە دەچێت.

پوویا محەمەدی وتیشی: ئەو ڕێوڕەسمە بە بۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی لە پیاسە ڕێگای فێردۆسی شاری سنە و لە کاتژمێر 4 ی دوانیوەڕۆ تا 11 ی شەو بەڕێوەدەبرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ بەشداریی 100 هەزار کەس لە خەڵک.

لە بواری جیاوازی فەرهەنگی، پەروەردەیی، دەروونناسی، تەندروستی، مۆسیقا، مێدیا و شانۆ ڤێستگە دادەنرێت بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن رۆژێکی خۆشیان ببێت لە مانگی مەولوود.

تێچووی ئەم ڕێورەسمە لە لایەن خێرخوازان و هەندێ دامودەزکای فەرهەنگی کوردستانەوە دابین کراوە.

ژمارەیەک بێژەر و هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی ئێران بۆ بەشداریی لەم ئاهەنگە دێنە شاری سنە.

لەم ئاهەنگی مەولوودیەدا خێرخوازان خواردن و شەربەت و شیرینی بە سەر خەڵکدا دەبەخشنەوە.

News ID 47475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha