بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان رۆژی هەینی 7ی ڕەزبەر جەژنێکی گەورە بۆ یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام د. خ لە سنە بەڕێوە دەبات.
ئەمجەژنە لە ژێر ناوی میوانیی ئوممەتی ئەحمەد بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و ئەکتەران و مەولوودی خوێنە ناودارەکانی وڵات لە پیاسەرێگەی فێردووسی شاری سنە و بە بەشداریی خەڵک دەبێت.
رۆژی 12ی مانگی مەولوود تا 17ی ئەم مانگە لە ئێران بە حەوتەی وەحدەت ناو نراوە و شیعە و سوننە پێکەوە لە مزگەوت و خانەقا و ماڵان بۆ یادی پێغەمبەری خوا (د.خ) جەژن و مەولوودی دەگرن.
Your Comment