AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢ ١٣:٠٢

هاوپەیوەند بە مەترسی تەقینەوەی کۆمەڵایەتی لە هەرێم؛

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی نهێنییەک لە بنەماڵەی بارزانی ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی نهێنییەک لە بنەماڵەی بارزانی ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی "ئەلعەرەب" کە لە پایتەختی ئینگلیز چاپ دەبێت ، ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی "خێزانی بارزانیی لەپێشبینیی پشێویی جەماوەریدا پەنا بۆ پیاوانی ئایینی دەبەن" بڵاوکردۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن نووسی: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەترسی ناڕەزایی‌و تەقینەوەی جەماوەریی بەڵێنی باشترکردنی بارودۆخی زانایانی ئایینی‌و پاراستنی مافەکانیانیداوە.

ئاماژەشی بەوە کردووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەیەوێت یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی‌و هێزە ئاینییە جەماوەرییەکانی تری پارێزگاکانی دهۆک‌و هەولێر بۆ لای پارتی ڕابکێشێت بەئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی ئەو قۆناغە سەختەی ئێستا هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت بەهۆی ناکۆکییە داراییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی.

ئەوەشی نووسیوە کە "یەکێکی تر لەئامانجەکانی ڕاکێشانی هێزە ئاینییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییە جەماوەرییەکانە کە لەئەنجامی بارودۆخی کۆمەڵایەتیی دانیشتوانەوە سەرهەڵدەدات، ئەوە جگە لەڕێگریکردن لەتەقینەوەیەکی جەماوەری گشتگیر، هاوشێوەی ئەوەی لەچەند ساڵی ڕابردودا ڕویدا کاتێک هەزاران کەس لەشارە گەورەکانی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی بەهۆی ئەو تەنگژە داراییەی کە هەرێم تووشی بوو لەدژی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و نەدانی مووچەی فەرمانبەران، خۆپیشاندانیان کرد.".

ئەوەشی وتووە کە بە بەردەوامیی ناکۆکییە نەوتییەکانی نێوان عێراق‌و تورکیا، ڕەنگە لێکەوتەکانی سەربکێشێت بۆ سەرهەڵدانی جەنگی ئەهلیی لەهەرێمی کوردستان کە دواتر هەموو وڵاتەکە بگرێتەوە.

News ID 47429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha