AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٧:٤٨

لە هەولێر؛

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق چەندین پرسی گرینگیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق  چەندین پرسی گرینگیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئێران و عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد .

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق  چەندین پرسی گرینگیان تاوتوێ کرد

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.

News Code 47287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha