AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٦ ١١:٢٠

پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان:

دەرکرانی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان دوورە لە ڕاستی و بێ بنەمایە

دەرکرانی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان دوورە لە ڕاستی و بێ بنەمایە

پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەنگۆکان سەبارەت بە دەکرانی هەندێک لە ئەندامانی لێژنەی زانستی ئەو زانکۆیەی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بەم شێوەیە ڕایدەگەیێنین کە لە ڕۆژانی دواییدا هەواڵێکی ناڕاست لە مێدیاکان لەسەر دەکرانی دوو ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی کوردستان بڵاو بووەوە بەڵام ئەو زانکۆیە بۆ هیچ یەکە لە مامۆستاکانی حوکمی دەرکرانی نەداوە.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: سەبارەت بە بەڕێز دکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا، ئەندامی پەیمانی لە لێژنەی زانستی گرووپی زمان و وێژەی کوردیش ڕایدەگەیێنین کە لە تێرمی داهاتوودا وانەی بۆ وتنەوە پێدراوە و سەرجەم مووچەکەشی تا ئێستا لە ئەو زانکۆیە وەرگرتووە.

جەختیش کراوە کە هیچ‌مامۆستایەکی زانکۆی کوردستان دەرنەکراوە و وانەی ساڵی داهاتووی خوێندیش بۆ هەموان دیاری کراوە و ئەم دەنگۆیانە هەمووی درۆیە.

News Code 47232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha