AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ١٧:٢٠

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح هێنایە ئاراوە:

چۆنیەتی دابینی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستەکانی سووریا

 چۆنیەتی دابینی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستەکانی سووریا

ئەندامی باڵای هاوپەیمانی فەتح وتی: هێزەکانی ئەمریکا بە بەتاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا و هەندێک لە دەسەڵاتدارانی عەرەبی سەر بە خۆیان خەریکی پەرەپێدانی بە تیرۆریزم و توندڕەوی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعللوومە، عائید ئەلهلالی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە دەرخستنی سەرچاوەکانی ئەمریکا لە دابینی دارایی تیرۆریزم و پەرەپێدان بە توندوتیژی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لە سەر ئامانجە سەرەکییەکانی جووڵە سەربازییەکانی ئەم دواییەی واشنتۆن لە سووریا قسەی کرد.

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمان ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ دزینی نەوتی سووریا بە مەبەستی دابینی دارایی گرووپە تیرۆریستیەکانی ناوچەکە.

هەلالی بە وتنی ئەوەی کە هەندێک لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە خەریکی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە وتی: دابینی دارایی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا بە چاوەێری ئەمریکا و زیاتر دابیئنی دارایی لەلایەن ولاتانی عەرەبی و هەندێک لە گرووپەکان لە سووریا و بە سەرچاوەی نەوتی سووریا دابین دەبێت.

News Code 47195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha