بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ بەسەردانێکى فەرمى، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە بەغداو لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆببێتەوە.
سەردانەکەى فیدان دوو ڕۆژ دەخایەنێتو لەو نێوەندەشدا سەردانى هەولێر دەکاتو لەگەڵ هەریەک لەسەرۆکى هەرێمو سەرۆکى حکومەتو سەرۆکى پارتىو جێگرى سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە.
ئهم سەردانەش لەکاتێکدایە، نزیکەى پێنج مانگە هەناردەى نەوتى هەرێمو عێراق بۆ تورکیا ڕاوەستاوەو بەگوێرهى زانیارییە دزە پێکراوەکانیش لەکۆبونەوەى وهفدى حکومەتى عێراقىو تورکیا، تورکیا چەند مەرجێکى هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەکە.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشی درۆنی تورکی و بۆمبارانی هەرێمی کوردستان بە شەڕکەری جەنگی تورکیا ، هاكان فیدان بڕیاری داوە بێتە هەولێر.
ئەمە لە حاڵێکدایە بەردەوام پەکەکە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە هاوکاری تورکیا ومیت تۆمەتبار دەکات و رادەگەیێنێت پارتی هاوکار و پێشەنگی سەربازانی تورکیا و دەزگای هەواڵگری میتە بۆ لێدانی پەکەکە.
پاگەندەیەک کە پارتی هەموو کات ڕەتیدەکاتەوە.
Your Comment