بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان كرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان بە ئاراستەی بەرگریكردن لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی بەردەوامبوونی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی كارنامەی كابینەی نۆیەم و دوورخستنەوەی هەموو جۆرە دەستێوەردانێكی حزبی لە ناو وەزارەت كرا.
ئەم دیدارە دوای ئەوە بوو کە ماوەیەکە شەڕی پارتی و یەکێتی گەیشتووەتە قۆناغی مەترسیدار و پەلی کێشاوەتە ناو پێشمەرگە و ئێستا پارتی دەسەڵاتی پێشمەرگەی بەدەستەوەیە و زۆربەی پلەدارەکانی ناو پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتین بێ دەست کراون.
ئەم شەڕە تا ئاستێک چووەتە پێشەوە کە مەترسی هەڵوەشانەوەی پێشمەرگە هەیە و ئەمریکا ووڵاتانی ئەورووپایی کە یارمەتی دارایی و چەک وچۆڵی پێشمەرگە دەدەن هەڕەشەیان کرد یارمەتییەکانیان ڕادەگرن ئەگەر پێشمەرگە یەکنەخرێت و حزبایەتی لە پێشمەرگەدا بەزووترین کات کۆتایی نەیێت.
Your Comment