AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٥ ١٤:٠٨

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان کرد

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان کرد

لە هەڵەبجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان كرد و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە خۆپیشاندانیان كرد و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكە گردبوونەوە و داوایان کرد بە هەمیشەیی دابمەزرێن.

نوێنەری ئەنجوومەنی مامۆستایانی وانەبێژی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ''هۆشدارییەکی پەروەردەیی و مەدەنییانە دەدەینە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە تایبەتە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن؛ چیدیکە یاریکردن و بەڕێکردنی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە پاساوی بێ بنەمای چەندین ساڵە، قبووڵ ناکەین."

هەروەها وتیشی: ''داواکارین بەزووترین کات وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، بەر لە کردنەوەی دەوامی ساڵی 2023-2024، چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یەکلایی بکاتەوە."

News ID 46857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha