AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٤ ١٧:١١

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان هەواڵی دا؛

سەرجەم ئیمکاناتی کوردستان بۆ کوژراندەوەی ئاگری مەریوان خراوەتە گەڕ

سەرجەم ئیمکاناتی کوردستان بۆ کوژراندەوەی ئاگری مەریوان خراوەتە گەڕ

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: سەرجەم ئیمکاناتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگا بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکەی دارستانەکانی مەریوان خراونەتە ڕێ و هیوادارین لە خێراترین کاتدا سەربکەوین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهزاد شەریفی پوور ڕایگەیاند: لە دوانیوەڕۆ پێنجشەمەوە سێ شوێن لە دارستانەکانی ناوچەی دەرەوەران، ئاسناو و ماسیدەر سەر بە شاری مەریوان لە ئاگردا دەسووتێن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئاگرەکە بەهۆی کوێستانی بوونی ناوچەکە و هەڵکردنی با و … ەوە لە ئاستێکی بەربڵاودا خەریکە دەسووتێت.

شەریفی پوور وتیشی: زیاتر لە سەدا 70 ی ئاگرەکە کەم و بەس لە ئاستی ڕووی زەوییە بەلام نزیک بە سەدا 15 ی ناوقەدی دارەکانیشی گرتووەتە بەر.

News ID 46844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha