AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١١ ١١:٤٤

بۆ بەرگری لە دوورگەکانی ئێران؛

نمایشی سەربازی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیپێکرد

نمایشی سەربازی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیپێکرد

نمایشی سەربازی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ بەرگری پتەو لە دوورگەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دوورگەی ئەبوو مووسا، دەستیپێکرد

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا و ژمارەیەک لە فەرماندەکان و بەرپرسانی سەربازی ئەمرۆ چوارشەمە لە دوورگەی ئەبوومووسا دەستیپێکرد.

ئەم نمایشە سەربازیە بە ناویشەهید ئێسحاق دارا و بە ئامانجی نیشاندانی ئامادەیی و بەهێزی هێزی دەریایی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی کەنداوی فارس و دوورگە ئێرانییەکان بەڕێوەدەچێت.

News ID 46817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha