AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٠ ١٤:٥٦

بە هۆی دواکەوتنی مووچە؛

سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان/ پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە بایکوتی دەوامیان کرد

سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان/ پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە بایکوتی دەوامیان کرد

بەشێک لە پزیشکانی هەریەکە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد و گردبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ سێشەممە، بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە وەک پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان کرد و لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە

هاوکات ئاماژەیان بەوەدا، ژمارەی ئەو پزیشکانەی مانیان گرتووە نزیکەی 600 پزیشکە وتائەو کاتەی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت وەرنەگرن ناچنەوە دەوام.

تائێستا مووچە خۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش دەڵێت چاوەروانیین بەغدا پارەی مووچە و بەشەبودجەی هەرێم بخاتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا مووچە دابەش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە بەشیک لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشیک لە شار و ناوچەکان بایکۆتی دەوام راگەیەندرا.

News ID 46810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha