AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٤ ١٢:٣٧

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند:

هیچ هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بكات

هیچ هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بكات

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند:بەهۆكارێكی تەكنیكی لەلایەن ئێرانەوە ئاگاداركراونەتەوە، لە سێشەممەوە گەشتكردنی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بەئۆتۆمبێل بۆ ئەو وڵاتە تا كاتێكی نادیار راگیراوە. 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكەینەوە كە لە لایەن دەروازەی تەمەرچینی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار كراینەوە بە هۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی لە كاتی ئێستادا و لە ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و عێراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بكەن ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن، بەڵام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24 كاتژمێری دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجامبدەن.

News ID 46730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha