بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند: دەوڵەتی عێراق 10 ملیار دیناری بۆ دروستکردنی بازگە لە سنووری ئێران و سلێمانی تەرخان کردووە.
وتیشی: سنوورەکانی ئێمە لەگەڵ ئێران لە پارێزگاکانی واست، دیالە و میسانیش هەیە و تاوەری چاودێری ئەو ناوچانە تەواو بووە.
راشیگەیاند کە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بە دریژایی 620 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی بۆ دادەنرێت و خەریکە تەواو دەبێت.
سەبارەت بە تورکیاش رایگەیاند کە 15 بازگەی پۆلیس لە سنوور دانراوە.
Your Comment