AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٤ ١٣:٥٧

بەرپرسانی کوردی سووریا؛

وڵاتانی ڕۆژاوایی نایانەوێت هاووڵاتییە داعشییەکانیان بگەڕیننەوە

وڵاتانی ڕۆژاوایی نایانەوێت هاووڵاتییە داعشییەکانیان بگەڕیننەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا، لە 2000 ئەندامی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، بەس 74 کەسیان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان کە لە چاو ساڵی 2021 سەدا 50 دابەزیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵی 2019 ەوە ڕەوتی ڕادەست کردنەوەی داعشییە بیانییەکان کە ژمارەیان دەگاتە 60000 کەس، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سووریاوە دەستی پێکردووە.

بەرپرسانی کودی سووریا لە ڕەوتی ڕادەست کردنەوەکە ناڕازین و مێت برۆمفیلد دامەزرێنەری ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا ئەو ڕەوتەی نیگەرانکەر وەسف کردووە.

ناوبراو لە نەویستنی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ بردنەوەی هاووڵاتیە داعشییەکانی خۆیان بۆ وڵاتەکەیان هەواڵی دا و نووسی تا ئێستا بەس 4 لەسەد واتا 74 کەس گەڕێندراونەتەوە.

ئەو کارناسە ئاماژەی داوە کە سەدا 50 ی ئەو هاووڵاتیانە کە ڕادەست کراونەتەوە هاووڵاتی ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قرقیزستان و ڕووسیا بوون.

News ID 46501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha