AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٤ ١١:٢٣

دوای 60 ساڵ خزمەت بە مۆسیقای کورمانجی؛

هونەرمەندێکی ناوداری کورد لە خوراسان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی ناوداری کورد لە خوراسان کۆچی دوایی کرد

خان موحەممەد ئادینە پوور هونەرمەندی پێشەنگی کورمانج لە خوراسانی باکووری کۆچی دوایی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشاد ئیسلامی خوراسانی باکووری رایگەیاند کە خان موحەممەد ئادینە پوور هونەرمەندی پێشەنگ و ناوداری کوردب کورمانج کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند خان موحەممەد مامۆستایەکی بلیمەت و ناوداری مۆسیقای مەقامی کورمانجی بوو کە بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی بۆهەمیشە سەری نایەوە.

مامۆستای هونەرمەند خان موحەممەد لە دایک بووی گوندی خانلەقی سەر بە شاری شیروان لە خوراسانی باکووری بوو.

ئەم هونەرمەندە نیشانەی پلە یەکی هونەر واتا دوکتۆرای فەخری هونەری ئێرانی وەرگرتبوو بە هۆی زیاتر لە 60 ساڵ خزمەت بە مۆسیقای مەقام.

خان موححەمەدژەنیاری ئامێرەکانی قوشمە، کەمانچە، و دوو تار بوو.

News ID 46500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha