AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٠ ١٠:٥١

فارن پالیسی:

وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئێرانیان لەبری ئەمریکا هەڵبژاردووە

 وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئێرانیان  لەبری ئەمریکا هەڵبژاردووە

گۆڤارێکی ئەمریکی نووسی کە ڕێكکەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز نیشانی دا کە وڵاتانی ناوچەکە گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ ئێران قازانجی زیاتری بۆیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی فارن پالیسی لە وتارێکدا بە باس کردن لە دەسپێکردنەوەی پێوەندی تاران و ڕیاز، ئەوە نیشانەی گۆڕینی دۆخی ناوچەکە لە قازانجی ئێران و لە زیانی ئەمریکا وەسف کرد.

فارن پالیسی باسەکەی بە سەفەری شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین بۆ ڕیاز دەستپێکردووە و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عەرەبستان و وڵاتانی عەرەبی . کۆبوونەوەی چەند وڵاتی ئاسیایی کە لەسەر ئاڵۆزییە ناوچەییەکان باس بکەن کە چینیش وڵاتی ناوبژیوان بۆ ئاشت بوونەوەی عەرەبستان و ئێران لە ئەو کۆبوونەوە دەردەکەوێت.

فارن پالیسی پێی وایە کە هێشتا گومان هەیە لەسەر بەرچاوگەی دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین . ئەو بابەتە بەتایبەت سەبارەت بە ئاسایی بوونەویە پێوەندی ئێران و عەرەبستان هەیە، ئەوەی کە هەندێک کێشەی نێوان ئەو ودوو وڵاتە نیگەرانیی سەبارەت بە تەمەنی ئەو پێوەندییە هێناوەتە ئاراوە.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە بە ئەو بابەتانەوە گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە زیاتی هەڵپەڕکێ بە ئاهەنگی بیانییەکان، بەرژەوەندی خۆیان کردووەتە بنەمای ڕێكکەوتنەکان.

News ID 46447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha