بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، میتی تورکیا ڕایگەیادن کە عەبدولقەهار کاراساچ بە نازناوی عەلیشر چیا کە فەرمانی هێرشی ساڵی 2017 ی دابوو کوژراوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، عەبدولقەهار کاراساچ لە ڕووداوەکەی ساڵی 2017 فەتحی سکین، ئەفسەری پۆلیسی تورکیای کوشتبوو.
کارساچ لە لیستی ئەو کەسانە بوو کە لەلایەن تورکیا شوێنگیری دەکرا و لە چالاکی تیرۆریستی لە سووریا و عێڕاق بەشداری هەبوو و لە داڕشتن و جێبەجێ کردنی هێرشی درۆنی لە دژی تورکیا ڕۆڵی هەبوو.
Your Comment