AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١١ ١١:٣٢

ڕێبەری باڵای ئێران:

بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید و شەهیدپەروەر جەهادە

بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید و شەهیدپەروەر جەهادە

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیان: بەزیندوویی هێشتنەوە و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید و شەهید پەروەر جەهادی گەورە و هاوسەنگی زیندوهێشتنەوەی خوێنە پیرۆزە ڕژاوەکانی کەربەلایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە دیداری بەرێوەبەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی سەبزەوار و مەشهەد وتیان: بە زیندوویی هێشتنەوە و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید و شەهید پەروەر جەهادی گەورە و هاوسەنگی زیندوهێشتنەوەی خوێنە پیرۆزە ڕژاوەکانی کەربەلایە.

جەختیشیان کرد: دەبێ بە هەوڵ و تێکۆشان و بەکارهێنانی هونەر و کەڵک وەرگرتن لە شێوازی داهێنەرانە و سەرەنجڕاکێش، یاد و بیرەوەری ، سلووک و موجاهەداتی شوهەدا بۆ بەرەی گەنج و نەوەی داهاتوو بگوازرێتەوە.

ئەوەشیان وت کە بەرژەوەندی هێزە چەوسێنەرەکان و ئەهلی بەتاڵ بە درێژایی مێژوو ، سڕانەپەی ناو‌و یادی موجاهەدات و دلێری شەهیدان بوو کە ئەمەش هەر بەردەوامە.

ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە مێژوو و شوناسی مێژوویی، ئایینی و زانستی شارەکانی سەبزەوار و نەیشابوور، ئەم دوو شارەیان بە گەنجینەی مێژوو و شارستانیەتی ئیسلامی _ ئێرانس ناوبرد و رایانگەیاند: دەبێ کەسایەتییە بلیمەتەکان و ناسنامە و شوناسی مێژوویی ئەم شارانە بە بەرەی گەنج بناسرێن.

News ID 46155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha