AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٠ ٠٩:٣٣

کاریگەریی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق؛

هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان سوودی و زیانی بۆ کێیە ؟

هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان سوودی و زیانی بۆ کێیە ؟

هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان کاریگەریی لەسەر نەخشەی هەڵبژاردنەکانی ئایندە دەبێت

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بەغدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی دا، بەوپێیە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانیش ڕاگیرا، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نەخشەی هەڵبژاردنەکانی ئایندە دەبێت.

پارتی

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم لایەن هەرزوو پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کرد.

وتەبێژی پارتی بەوەبیرهێنانەوەی هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، خوازیاربوو هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت و هاووڵاتیانیش هاوکاربن لەسەرخستنی پرۆسەکە.

پارتی ڕێگری سەرەکی بوو لەهەمواری یاسای هەڵبژاردن بەجۆرێک هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنەیی و دەستکاری پشکی پێکهاتەکان لە پەرلەمان بکرێت، بۆیە دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەپلەی یەک لەبەرژەوەندیی پارتییە، چونکە هەڵبژاردن بە یاسای کۆنی هەڵبژاردن و یەکبازنەیی دەکرێت، بەڵام پارتی ئەو بەشەی بە دڵ نییە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

یەکێتی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەدەست قەیرانی نێوخۆییەوە دەناڵێنێت و پێیوایە هەڵبژاردن بەبێ هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێگەی پارتی بەهێزتردەکات، پێداگربوو لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمان و هەروەها هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، بۆیه ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو ڕەوشەی ئێستا لەبەرژەوەندی یەکێتی نابێت و ڕەنگە زیانمەندی گەورە بێت ئەگەرکێشەکانی چارەسەر نەکات.

نەوەی نوێ

نەوەی نوێ پێداگرە لەوەی هەرچۆنێک بێت هەڵبژاردن بکرێت، چونکە بە هیوایە ئەزموونی دواین هەڵبژاردنەکان باشتر دووبارەبکاتەوە و خۆشیان دەڵێن چاوەڕوانی یەکەمبوون یان بەلای کەمەوە بوونە دووەم پارتی هەرێم دەکەن، بۆیە چاودێرانیش پێشبینی دەکەن نەوەی نوێ سوودمەندی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بێت.

گۆڕان

بزووتنەوەی گۆڕان لە دواین هەڵبژاردندا کورسیەکانی بوونە سفر، لەو کاتەوە هیچ ئاماژەیەک بۆ باشبوونی ڕەوشی حزبەکە نییە، بە تایبەت لەدوای ئەو شکستە تا ئێستا نەیتوانیوە سەرکردایەتییەکی نوێ هەڵبژێرێت، بۆیە بەدوور دەزانرێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر درووستبکات.

کۆمەڵ و یەکگرتوو

ئەم دوو حزبە ئیسلامییە چاویان لەوەبوو بتوانن بەسیستمی فرەبازنەیی ژمارەی کورسییەکانیان بەرز بکەنەوە، چونکە سیستمی فرەبازنەیی لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا زەمینەیەکی باشتری بۆ حزبە بچوکەکان ڕەخساند، بۆیە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبەرژەوەندی ئەوانیشدا نابێت

News ID 46143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha