گوێ بە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی نادەین/ئەزموونی تاڵمان لەگەڵ یەکێتی هەیە

ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە: هیچ شتێکی فەرمی لە بارەی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نەکراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: "ئەزموونی تاڵمان لەگەڵ یەکێتی هەیە بە تایبەت لە ڕێککەوتنی دەباشان و ڕێککەوتنی ساڵی 2021 کە پێکەوە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقمان کرد".

دەشڵێت "یەکێتی وەک پێویست نەهاتە پێشەوە تا متمانە دروست ببێت و پێکەوە بۆ خزمەتی خەڵک کاری هاوبەش ئەنجام بدەین".

بەوتەی سەفین مەلا قەرە "ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وتی هەر قسەیە، هیچ شتێکی فەرمی لە بارەی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نەکراوە، گەر بەفەرمی داوا بکەن وەڵامێکیان ئەدەینەوە، کاک بافڵ هەمیشە ئەم قسانە دەکات، ئێمە قسەکەیمان زۆر بە ڕژد وەرنەگرتووە، چونکە قسەکەی ئەویش جددی نەبوو".

News Code 46043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha