بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، ئەبوو حەمزە وتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا جەختی کرد: ئێمە گەلی ئازادەی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدان لە هەر کوێیەک، دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێبەرانی بەرخۆدان، پابەندی بەڵێنی خۆ و برا شەهیدەکانیانن و لە شەڕی ئەم دواییە لەگەڵ ئیسرائیل بە باشترین شێوە کردەوەیان نواند.
ناوبراو درێژەی دا: پیلانی دوژمن بۆ تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە بەرخۆدان بێ سوودە؛ پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە باشترین دۆخدایە.
ئەبو حەمزە وتیشی: گەلی فەلەستین هەرگیز دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرن. دەسخۆشی لە بەرخۆدانی سووریا و حزبوڵڵا لە لوبنان و یەمەنی دلێر و کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی سپای پاسداران و هێزی قودس کە هەنگاو بە هەنگاو لە ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوە لە پاڵمان بوون، دەکەین.
Your Comment