AP ١٤٠٢ گوڵان ١٦ ١٠:٠٠

شەمخانی لە کاردانەوە بە دانپێدانانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا:

ئەمریکا بەرپرسی هەموو هەوڵە تیرۆریستییەکانە و ئەبێ وەڵامدەر بێت

ئەمریکا بەرپرسی هەموو هەوڵە تیرۆریستییەکانە و ئەبێ وەڵامدەر بێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کاردانەوە بە دانپێدانانی سالیوان سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەو دانپێدانانە واتا بەرپرسی هەموو هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەو ڕژێمە لە دژی کەس و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێان ئەمریکا بووە و دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بەرەبەیانی دوێنێ هینی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پاگەندەگەلێکی بێ بنەمای هێنایە ئاراوە و وتی: جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کردووە کە ئێران نابێت دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی . سالیوان هەروەها لەسەر پاڵپشتی لە ئیسرائیل جەختی کرد.

ئەو لێدوانەی سالیوان لە گەڵ کاردانەوەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەرەوڕوو بووەوە. عەلی شەمخانی لە ئەو بارەوە لە تویتەر نووسی: جیک سالیوان وتوویە، لە ئەگەری هەوڵی ئێران بۆ چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەمریکا ئازادی کردەوەی ئیسرائیل بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران بە فەرمی دەناسێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو دانپێدانانە واتا بەرپرسی هەموو هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل لە دژی کەس و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تا ئێستا ئەمریکا ئەمریکا بووە و دەبێت و بەدڵنیاییەوە ئەبێ چاوەڕوانی لێکەوتەکانی بێت.

News ID 45908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha