AP ١٤٠٢ گوڵان ١٤ ١٤:٤٦

لە دیدار لەگەڵ ڕێبەران و فەرماندەکانی بەرخۆدان؛

سەرۆک کۆماری ئێران: ئازادی قودس گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە

سەرۆک کۆماری ئێران: ئازادی قودس گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ ڕێبەران و فەرماندەکانی بەرخۆدان ڕایگەیاند کە ئازادی قودس گرینگترین پرسی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ سووریا ئەمڕۆ لە گەڵ ڕێبەران و فەرماندەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی و بلیمەتانی فەلەستینی دیداری کرد.

رەئیسی رایگەیاند کە پرسی فەلەستین و ئازادی فودس گرینگترین پرسی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە کە نابێت فەرامۆش بکرێت.

زیادیشی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران پرسی فەلەستین بە یەکمایەتی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی پێوشوێنگیری دەکات و پێمان وایە هەموو هاوکێشەکانی جیهانی ئیسلام لە ژێر ئەم بابەتە پێناسە دەکات.

وتیشی: موسڵمانان دەبێ هەموو دەفرایەتییەکان بۆهاتنەدی مافە زەوت کراوەکانی فەلەستین و ئازادی قودسی شەریف بەکاربێنن.

سەرۆک کۆماری ئێران گرێبەستەکانی وەک کەمپ دەیوید ، شەرم شێخ و ئۆسلۆ و پێشنیار بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە مەبەستی مانەوەی ڕژێمی زایۆنی زانی و وتی: ئەوەی بە کردەوە کراوە پەیمان شکێنی ئەم رژێمە و بەردەوامیی دەستدرێژی بۆ مافی فەلەستینییەکان، کوشتن و دزین بوو.

رەئیسی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ سەلمێندراوە بەرخۆدان تەنیا رێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بەرەوپێش بردنی جیهانی ئیسلامە و رایگەیاند: ئاماژەی دایەدشکستی هەیمەنەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە جیهانی ئیسلام.

ئەوەشی وت کە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر یەکگرتوویی هێزەکانی بەرخۆدان، ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی بۆ شکستی رژێمی زایۆنی و ئازادی قودسی شەریف و حاکمیەتی فەلەستینییەکان لە سەر چارەنووسیان زەروورییە.

News ID 45893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha