بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهگوێرهى نوسراوێكى عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ئاماژه بهوهكراوه، "لەلای هەمولایەک ئاشکرایە کە لەسۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانو بەناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێم پەیدابوەو ترسی جدیش بەهۆی کێشەو قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروستبوە".
ئهوهش هاتووه: "لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانو حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچوەو لەو ڕوەوە لەپەرلەمان جیاوازیی نییە".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئهوهشى نوسیوه، "بۆیە بەپێویستمانزانی لەکۆبونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا سەرجەم نوێنەرانمان لەپەرلەمانی کوردستانو ئەنجومەنی پارێزگاکانو حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشبکەن"
Your Comment