بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی لە پەیامێکیدا لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ هەینی گوندی پەڵکانە رایدەگەیەنێت "هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک ، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری".
دەشڵێت "پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکوکی لە سەر جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور دەکەینەوە لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق".
رۆژی هەینی (21ـی نیسانی 2023) زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکەیان بریندار کرد، بەبیانووی داگیر کرنی زەوییەکایانەوە.
Your Comment