AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٧ ٠٩:٥٧

کارگێڕی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی بانە:

تەرمی دوو کەس لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە دۆزرایەوە

تەرمی دوو کەس لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە دۆزرایەوە

کارگێڕی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی بانە وتی: تەرمی دوو کەسی خنکاو لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە دوای 9 ڕۆژ گەڕان دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم حەیدەری ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 17 ی خاکەلێوە دوو گەنج بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی 22 ساڵان و مەهدی ڕەحمەتی 23 ساڵان خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباس ئابادی شاری بانە خنکاون.

ناوبراو زیادی کرد: دوای پێوەندی خەڵک لەگەڵ 125 لەسەر خنکانی دوو کەس لە بەنداوی عەباس ئاباد، دەستبەجێ هێزەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکەری ئاگرکوژێنەوە چوونە ئەو شوێنە.

حەیدەری ڕایگەیاند: لە دوای 9 ڕۆژ گەڕان و بە ئامادەبوونی مەلەوان و هێزی فریاکەوتن لە شار و پارێزگاکانی دراوسێیەوە، تەرمی ئەو دوو کەسە لە سەدەکە دۆزرایەوە و گواسترایەوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی بانە.

News ID 45694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha