AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٥ ٠٩:٢٢

ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس:

واشنتۆن هەوڵ دەدات بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ تاران/دژایەتی تاران

واشنتۆن هەوڵ دەدات بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ تاران/دژایەتی تاران

ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند: واشنتۆن بۆ ڕێكکەوتنی کاتی لەگەڵ تاران هەوڵ دەدات، بەڵام ئێران ئەو پێشنیارەی ئەمریکای لە ئێستادا ڕەت کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەگەڵ ئەورووپییەکان و ئیسرائیل سەبارەت بە ڕاگرتنی بەشێک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە باتی کەم کردنەویە هەندێک لە گەمارۆکان لە دژی تاران گفتوگۆی کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو ماڵپەڕە، حکومەتی بایدن لە مانگی فێڤریەی ڕابردوو لەسەر ئەو پێشنیارە لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بریتانیا و ئسیرائیل باسی کردووە.

ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارە ڕۆژاوایی و ئیسرائیلییەکانی خۆی ڕایگەیاند: ئێران پێشنیاری ئەمریکای لە ئێستادا ڕەت کردووەتەوە.

ئەو سەرچاوە بە گێڕانەوە لە وتەبێژی کۆشکی سپیش هەواڵی دا: بایدن بەڵێنی داوە کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات و دیپلۆماسی بە باشترین ڕێگای دەستخستنی دەزانێت.

ئەو پاگەندە لە حاڵێكدایە کە ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ئێران بۆ دانوستانی ڕێككەوتنی ناڤۆکی زۆر جیدی نییە.

News ID 45552

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha