AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٣ ٠٠:١٥

لە ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە؛

گەورەترین ئاڵای ئێران هەڵکرا

گەورەترین ئاڵای ئێران هەڵکرا

گەورەترین ئاڵای ئێران لەسەر بەرزترین تاوەری ئاڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەڵکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید محەمەد حسێنی حەجازی کارگێڕی ناوچەی فەرهەنگی و گەشتیاری عەباس ئاباد لە ڕۆژی نەتەوەیی ئاڵا)بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران( کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 12 ی خاکەلێوەی 1402 بە ئامادەبوونی شارەوانی اتارن، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکی شۆرای شاری تاران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی شاری، نوێنەرانی مەجلیس و باڵوێزەکانی وڵاتانی جیانی بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ناوچەی عەباس ئاباد هەموو ساڵیک 12 ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئێران دەکاتە بۆنەیەک بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو دەستکەوتەی گەل کە ئێستاکەش شانازی میوانداری لە سەرۆک و نوێنەرانی وڵاتەکان لە نۆهەمین ساڵی جێژنی نەتەوەیی ئاڵامان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ڕێوڕەسمەدا گەورەترین ئاڵای ئێران لەسەر بەرزترین تاوەری ئاڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی ئێران هەڵدەکرێت تا نمانەی شکۆ، جووڵە و گەییشتن بە لووتکەی ئێران و خەڵکەکەی بێت.

حەجازی درێژەی دا: لە ساڵڕۆژی گشت پرسی شکۆمەندی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئەبێ جەخت بکرێت کە پێشکەوتن و هێزی ئێران بە ئامادەبوون و بەشداری خەڵک لە بوارە جیاوازەکان دێتە دی.

News ID 45531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha