بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سودانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەو ڕێککەوتنەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران واژۆمان کرد، پاراستنی سنورە هاوبەشەکان و ڕادەستکردنی داواکراوان دیاریکراوە، "هیواخوازین ئەو ڕێککەوتنە ببێتە هۆکارێکی سەقامگیر بۆ دۆخی سنورە هاوبەشەکان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، نابێت پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەندێک وڵاتی کەنداو لەناوخۆی عێراقدا رەنگبداتەوە، "هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر هەر وڵاتێکی دراوسێ لە خاکی عێراقەوە رەتدەکەینەوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هێزە بیانیەکانیشەوە ئاشکرایکرد، "پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە لە عێراق و دۆستانیش لە واشنتن لەم بابەتە تێدەگەن".
سەبارەت بەداواکاریەکانی سوننە محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، "داواکارییەکانی عەرەبی سوننە مەحاڵ نین، بەوپێیەی شایستەکانیان بڕیاربو ساڵانێک لەمەوبەر بەدیبهێندرێن".
لەبارەی بونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، سودانی وتی، "بەمزوانە دەگەینە قۆناغی چەکداماڵینی هەمو هێزەکان، هیچ چەکێک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت نامێنێت".
سەبارەت بە رەوتی سەدریش، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "ڕەوتی سەدر پەراوێز نەخراوە، بەڵکو کشایەوە لەبەرئەوەی نەیتوانی بەپێی دیدگای خۆی حکومەت پێکبهێنێت".
بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختیش، سودانی باسی لەوەکردوە، "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و دیاریکردنی وادەیەک بۆئەو مەبەستە
بۆچوونی ئێوە