AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٥ ١٠:١٢

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:

ئێران بە پێی یاسای هەنگاوی ستراتیژیک، پادمان و ئێن پی تی دەچێتە پێشەوە

ئێران بە پێی یاسای هەنگاوی ستراتیژیک، پادمان و ئێن پی تی دەچێتە پێشەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ئێمە بەرپرسیارێتی و چالاکییەکانی خۆمان بە پێی یاسای هەنگاوی ستراتیژیک ئەنجام دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری سەعادەت ئابادی ڕادیۆ تاران زیادی کرد: ئاساییە بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە لایەنی بەرانبەر پابەندی نییە، ناتوانین بە پێی ئەوە بچینە پێشەوە چونکوو بنەمای کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی یاسای هەنگاوی ستراتیژیکی پەسەند کراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکارانەکانە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بەرپرسیارێتی و چالاکییەکانی خۆمان بە پێی یاسای هەنگاوی ستراتیژیک ئەنجام دەدەین، هەروەها خاڵی گرینگ ئەوەیە کە هەوڵەکانی خۆمان بە پێی ئەو یاسا و لە چوارچێوەی پادمان و ئێن پی تی ئەنجام دەدەین و پابەندین پێی بەڵام ئەوان بە ستانداردی دووفاقەیی دەیانەوێت کێشە دروست بکەن و کەشەکە بگۆڕن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوان دەیانەوێت بە گوشار و زۆربێژی، ئێمە بە پێی ڕێککەوتنی انڤۆکی بچێنە پێشەوە و لە هەمان کاتیشدا خۆیان پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن.

ئیسلامی بە ئاماژە بە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی لەگەڵ گرۆسی وتی: دوێنێش ڕامانگەیاند کە پابەندی پادمان و ئێن پی تین هەین و ئاژانس چاوەدێری دەکات بە سەر کردەوەکانی ئێمەدا کە ئەو چاوەدێریانە لە چوارچێوەی یاسای کۆماری ئیسلامی دەبێت.

News ID 45290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha