بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندوو: "لەبەرئەوەى دەفتەرى پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕێگا دەدات هەر پاسپۆرتێک ماوەکەی ( لەشەش بۆ سێ مانگی تیامابێت) هاوڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت".
ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە سێ مانگی ماوە دەتوانن سەردانى ئێران بکەن بە تایبەت ئەو کەسانەى زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا، چونکە بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاترى تیامابێت ئەو کات دەتوانێت گەشتی پێ ئەنجام بدرێت بۆ ئێران بەبێ ڤیزا.
لەو ڕاگەیێندراوە دا هاتووە: "دەستپێشخەرییەکەی کۆمارى ئیسلامى ئێران وەک هاوکارییەک بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستانی ڕاگەیاندوە تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە."
Your Comment