بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، یائیر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن و سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل سەبارەت بە لەناوچوون و هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕژێمە لە ناوخۆوە هۆشداریی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لاپید ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئیسرائیل شەش مانگی دیکە لە ناوخۆوە هەڵدەوەشێتەوە و کۆمەڵگاکەی دژە یەک دەوەستنەوە.
ئەو بەرپرسە لە لێدوانێکدا لە کنستی ئیسرائیل یاریولیۆین وەزیری دادی ئەو ڕژێمەی خستە بەردەنگەوە و وتی: تۆ بەرپرسی ئەم دۆخەیت چونکوو سەرۆکی کابینەی ڕاستەقینە تۆیی. ئێمە گەمژە مەزانە و درۆ بەسە.
پەسەند کردنی چاکسازی دادوەری بەرجاوی بنیامین نتانیاهۆ لە خوێندنەوەی یەکەمدا، لەگەڵ کاردانەوەی توندی لایەنە دژبەرەکانی ناوبراو بەرەوڕوو بووەتەوە.
Your Comment