AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢ ٠٩:٤٢

جێگری ئەمنیەتی فەرمانداری شاری سنە:

لەناوبردنی تەقەمەنی کۆن، هۆکاری دەنگە تۆقێنەرەکەی سنە بوو

لەناوبردنی تەقەمەنی کۆن، هۆکاری دەنگە تۆقێنەرەکەی سنە بوو

جێگری ئەمنیەتی فەرمانداری شاری سنە وتی: لەناوبردنی تەقەمەنی ماوەبەسەردا چوو لە پادگانی لەشکەری 28 ی کوردستان، هۆکاری دەنگە تۆقێنەرەکەی دوێنێی سنە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عبدولعەلی ئیسفەندیاری ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند : نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێژەیەک تەقەمەنی کۆنە و ماوەبەسەرچوو لە سنە لەناوبرا و تەقێندرایەوە کە بووە هۆی بیسترانی دەنگێکی تۆقێنەر.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو دەنگە و لەرینەوە جێگای نیگەرانی نییە و ڕەوتی ئاسایی کاری پادگانەکانە.

News ID 45167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha