AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٨ ١٦:٣٢

بە بیانووی بێ بنەما؛

یەکێتی ئەورووپا 7 ناوەندی سەر بە سپای پاسدارانی گەمارۆ دا

یەکێتی ئەورووپا 7 ناوەندی سەر بە سپای پاسدارانی گەمارۆ دا

بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان، یەکێتی ئەورووپا دەیەوێت ژمارەیەک لە ناوەندەکانی سەر بە سپای پاسداران بخاتە لیستی گەمارۆکانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاکسیۆس، دوو بەرپرسی یەکێتی ئەورووپا دەڵین ئەو یەکێتییە بە بیانووی پاگەندەیی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا، دەیەوێت ژمارەیەکی دیکە لە ناوەندەکانی سەر بە سپای پاسداران بخاتە لیستی گەمارۆکانەوە.

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپاوە نووسی چاوەڕوانی دەکرێت یەکێتی ئەورووپا حەوت ناوەندی هاوپەیوەند بە سپای پاسداران کە بە پاگەندەی ئەو یەکێتییە لە ڕادەست کردنی درۆن بە ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا ڕۆڵیان هەیە، گەمارۆ بدات.

هێزی هەوافەزای سپا، ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەکانی سپا، کۆمپانیای )اوج پرواز ما دو نفر(، کۆمپانیای پەراور پارس، پیشەی ئاسمانی قودس و پیشەی ئاسمانی شاهێد لە ئەو ناوەندگەلەن کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بخرێنە لیستی گەمارۆکانەوە.

News Code 45129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha