AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٩ ٢٠:٢٩

کارناسێکی بوومەلەرزە رایگەیاند:

پێش بینی 180 هەزار کوژراو بۆ بوومەلەرزەکەی تورکیا

پێش بینی 180 هەزار کوژراو بۆ بوومەلەرزەکەی تورکیا

کارناسێکی بوومەلەرزە رایگەیاند رەنگە زیاتر لە 180 هەزار کەس لە ژێر داروپەردووی داڕماوی بوومەلەرزەکەی تورکیا گیانیان لە دەست بدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسێکی بواری بوومەلەرزە پێش بینی ئەوەی کرد کە رەنگە تا 180 هەزار کەس یا زیاتریش لە ژێر ئاواردا لە تورکیا گیانیان لە دەست بدەن.

ئۆکۆنۆمیست لە گەڵ ئۆگۆن ئەحمەد فەرحان، کارناسی بواری بوومەلەرزە قسەی کردووە، و ئەم کارناسە دەڵێت کە رەنگە تا 180 هەزار کەس یا زیاتر لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکانی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی تورکیا گیانیان لە دەست دابێت.

رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی رابردوو رایگەیاندبوو کە نیگەرانی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانیان بۆ 20 هەزار کەس بەرز بێتەوە.

ئەو پارێزگایانەی تورکیا کە بوومەلەرزە لێداوە شوێنی ژیانی 13 میلیون کەسە.

News ID 45041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha