AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٧ ١٦:٠٨

سەرپەرەشتیاری دادسەرای تاوانی جەنایی تاران وتی:

هێرشبەرەکەی باڵوێزخانەی ئازەربایجان: ژنەکەم لە ناو بینای باڵوێزخانەکەدایە

هێرشبەرەکەی باڵوێزخانەی ئازەربایجان:  ژنەکەم لە ناو بینای باڵوێزخانەکەدایە

سەرپەرەشتیاری دادسەرای تاوانی جەنایی تاران وتی:هێرشبەرەکەی باڵوێزخانەی ئازەربایجان رایگەیاندووە کە ژنەکەم لە ناو بینای باڵوێزخانەکەدایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قازی شەهریاری سەرپەرەشتیاری دادسەرای تاوانی جەنایی تاران رایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا هێرشبەرەکەی سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران وتوویەتی: بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئەو هێرشەی کردووە.

قازی شەهریاری رایگەیاند: کەسەکە هێرشبەرەکە وتوویەتی: مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ژنەکەم هاتووەتە باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران و چیتر نەهاتووەتەوە بۆ ماڵ. چەندین جار هاتووم و شوێنم گرتووە وڵامیان نەداوەتەوە پێم .

راشیگەیاند ئەو کەسە وتوویە: پێم وابووە کەرژنەکەم لە باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تارانە و نایەوێت چاوی بە من کەوێت و ئەمرۆ بریارم دا بە کڵاشنیکۆفێک کە پێشتر کڕیومە بێم بۆ باڵوێزخانە.

قازی شەهریاری جەختی کرد : ئەنگێزەی هێرشبەرەکە تاکەکەسی و بۆ کێشەی خۆی ئەم کارەی کردووە.

News ID 44898

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha