ناڕەزایەتی لە دژی نتانیاهۆ ڕیکۆردی شکاند/ ١٥٠ هەزار خۆپیشاندەر لە شەقامەکان

شەوی ڕابردوو بە دانپێدانانی سەرچاوە عبرییەکان لانیکەم ١٥٠ هەزار خۆپیشاندەر لە شارە جیاوازەکانی ناوچە داگیرکراوەکان لە دژی ناتانیاهۆ و کابینە توندڕەوەکەی هاتنە سەر شەقام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەهاب نیوز، شەوی ڕابردوو بە دانپێدانانی سەرچاوە عبرییەکان لانیکەم ١٥٠ هەزار خۆپیشاندەر لە شارە جیاوازەکانی ناوچە داگیرکراوەکان لە دژی ناتانیاهۆ و کابینە توندڕەوەکەی هاتنە سەر شەقام.

مێدیا عبرییەکان ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتگەلێکدا خۆپیشاندانی بەربڵاوی شەوی ڕابردووی خۆپیشاندەران لە دژی ناتانیاهۆ و کابینە توندڕەوەکەییان ڕووماڵ کردووە. ئەو مێدیاگەلە بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ئەو خۆپیشاندانە لە شارە جیاوازەکان لەوانە تێلاڤیڤ، قودس و حەیفا ، ژمارەی خۆپیشاندەرانیان زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس خەمڵاندووە.

ئیسحاق هرتزوگ سەرۆکی ئیسرائیل، لەم دواییەدا لە لێدوانێکدا دانی بو نەتوانینی خۆی لە ئارام کردنەوەی دۆخی ناوچە داگیرکراوەکان و وتوویە: ئەو کێشانە کە لە ئیسرائیل هەیە قووڵە و ڕێگایەکی دوور و درێژمان بۆ چارەسەری قەیرانی بەردەممان هەیە.

News Code 44839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha