تەقینەوەی گاز لە بۆکان/ تا ئێستا تەرمی 6 کەس دەرهێنراوە

لە ئاکامی تەقینەوەی گازی ماڵێک لە بۆکان تا ئێستا تەرمی شەش کەس دەرهێنراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گازی ماڵێک لە شاری بۆکان تەقیەوە تا ئێستا تەرمی دوو ژن و دوو پیاو و دوو منداڵ لەژێر داروپەردووی رووخاودا دەرهێنراوە.

سێ کەسیش بە برینداری گەیندراوەتە ناوەندی پزیشکی شاری بۆکان.

هەروەها یەکێک لە هێزەکانی فریاکەوتنیش لە کاتی یارمەتیدان بۆ دەرهێنانی تەرمەکان ، بریندار بووە و براوەتە نەخۆشخانە.

ئەم تەقینەوە سێ خانووی ڕووخاندووە.

News Code 44737

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha