خەڵکی کوردستان و شوێنەکانی دیکە بەدوای جودا بوونەوە لە ئێران نین

مێهر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خەسرەو موعتەزد، لێکۆڵەری مێژوو، هەڵسوکەوتی گرووپە دژبەرە کوردەکان لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی لێک داوەتەوە و لەسەر ڕیشەی مێژوویی پێکهاتنی ئەو گرووپانە و شێوەی هەڵسوکەوتیان باسی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران بووە هۆی دووبارە دەرخستنەوەی ڕواڵەتی دەمامک لێدراوی گرووپە تیرۆریستی و دژبەرەکان. هەرچەندە ئێران، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوو تووشی کێشەی ناوخۆیی هاتبوو، بەڵام ئێستاکە کە بە سەلامەت لە ئەو ملە مەترسیدارە تێپەڕیوە و چووەتە حاڵەتی ئاساییەوە، کاتی ئەوە گەییشتووە کە بە ئاوڕدانەوە لە ئەوەی کە ڕووی دا هەڵسوکەوتی گرووپە دژبەرەکان کە بە دروشمی فریودەرانە بەدوای هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بوون، لێک بدەینەوە.

لە ویست و بە ئەمەگی کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد زیاتر باسمان بۆ بکەن.

لە ئەو بارەوە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر محەمەد سەعید جاف کە سەردەمانێک جێگری وەزارەتی ئاوەدانی عێراق بوو و دواتر لە ئێران بووە پەنابەر. هەروەها خەسرەو جاف کە لە تەلەفزیۆنی نەتەوەیی پێشووی ئێران وەکوو ڕاوێژکار دامەزرابوو. هەر دوویان زۆر ئێران پەرست بوون. ئێستا خەسرەو جاف لە ئەمریکا مامۆستای زانکۆیە و چەند کتێبی سەبارەت بە ئێران و پێوەندیی کوردەکان لەگەڵ نیشتمانیان نووسیوە.

کوردەکان خۆیان بە ئێرانی دەزانن و خەڵکی کورد هیچکات بەدوای سەربەخۆیی لە ئێران نییە.

ڕێک ئاوایە. ئەو قسانەی کە لەم دواییەدا لەلایەن هەندێک کەسەوە هاتووەتە ئاراوە کە گوایە کوردەکان لە ئێران بەدوای جودا بوونەوەن قەد قبووڵیم نییە. خەڵکی کوردستان جودایی خواز نین هەر وەک ئەوەی کە دوای شەڕی جیهانی دووهەم لە پرسی ئازەربایجان، ئەرتەش دوای ئەوەی کە چووە مەهاباد بە بێ هیچ کێشەیەک لەوێ جێگیر بوو. لە حاڵێکدا ئەوان لەلایەن ڕووسیاوە پاڵپشتی دەکران.

پێش لە شۆڕش، ئێران و عێراق هەندێک کێشەیان هەبوو بەڵام لە کۆتاییدا لە ڕێککەوتنی ئەلجەزایر لە ساڵی ١٩٧٥ ڕێککەوتن. دوای ئەوە ژمارەیەک کورد لە عیراقەوە هاتنە ئێران؟ تۆزێکە سەر ئەوەش باسمان بۆ بکەن.

لە ئەو بارەوە دەتوانم ئاماژە بکەمە سەر بیرەوەرییەکانی دکتۆر حسێن شەهیدزادە وەکوو باڵوێزی ئێران لە عێراق . ئەو لە کتێبەکەیدا لەژێر ناوی "رهاورد روزگار" لەسەر بابەتی کوردەکان لە سەردەمی ویستی سەددام بۆ ئاشت کردنەوەیان لەگەڵ ئێران. شەهیدزادە دەڵێت کاتێکە ساڵی ١٩٧٣ شەڕی عەرەبەکان و ئیسرائیل دەستی پێکرد، سەددام شەوێک دەچێتە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا و داوای ئاشتی لەگەڵ تاران دەکات. ئەو کاتە ئەرتەشی ئێران بەهێز بوو و سەددامیش بەدوای یارمەتی وەرگرتن لە ئێران بوو.

کوردەکان بە ڕەچەڵەک ئاریایی و ئێرانین. شای ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەددام لە ساڵی ١٩٧٥ لە تاران لە وەڵامی سەددام کە وتبووی بۆچی پاڵپشتی لە کوردەکان دەکەن. وتی: کوردەکان لە ڕەگەزی ئاریایین. ئەوان لە دەستی بەغدا دڵنگەرانن چونکوو پێیان وایە کە ئێوە هەوڵ دەدەن بۆ بە عەرەب کردنی ئەوان. ئێمە ئێستا ٦ وەزیری کوردمان لە کابینە هەیە. ئەوان تەنانەت لە پرسی کۆماری مەهەبادیشدا ویستیان جودا بوونەوە لە ئێران نەبوو.

بگەڕینەوە سەردەمی خۆمان. ئو ڕۆ کەناڵی سعوودی ئێران ئینتێرنەشناڵ بووەتە شوێنی جەولانی گرووپە دژبەرە کوردەکان و بانگەشەی دابەش بوون دەکەن.

بەڵێ بەداخەوە ئێستا ئەوە دەبینین کە هەندێک کەس چاو لە بی بی سی و ئێران ئینتێرنەشناڵ دەکەن کە بزانن چ دەڵێن. ئەوان بە ڕواڵەت دڵسۆزی خەڵکی کوردستان خۆیان نیشان دەدەن. بەڵام دەمەوێت بڵێم دڵنیام خەڵکی کوردستان و یان شوێنەکانی دیکە بەدوای جودا بوونەوە لە ئێران نین.

بە ڕای ئێوە بەرپرسان بۆ کەم کردنەوەی کێشەکانی خەڵکی کورد ئەبێ چ بکەن؟

ئەبێ هەڵسوکەوتی دەوڵەت لەگەڵ خەڵک.باوکانە بێت. ئەبێ دەوڵەت بە جێبەجێ کردنی بەرنامەی خێرا هەندێک چاکسازی لەوێ ئەنجام.بدات.بۆ.نموونە کارخانەی وەبەرهێنان چێ بکەن تا کێشەی ئابووریان چارەسەر ببێت. یان بەرپرسان لە ئاستی پارێزگا با خەڵکی ناوچەی خۆیان بێت.

سەبارەت بە کتێبێک کە خەریکن دەینووسن بە ناوی " شای دوورخراو" شرۆڤەیەک بدەن.

کتێبێکی ٦ بەرگیم لە دەستی نووسینە بە ناوی " شای دوورخراو" کە هێشتا تەواو نەبووە. وەکوو مێژووناسێک دەبێ بڵێم کە شۆڕشی ئیسلامی و پێکهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستی و زەروورەت بوو و هەر دەبوا ڕووی دابا. من هەموو خاڵە لاوازییەکانی شام دەناسی کەواتە هەر دەبوا شۆڕش ڕووی دابا.

News Code 44674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha