AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٠ ٠٩:٥٥

کەنعانی:

فەلەستین لەناو ناچێت/ ئەوە ئیسرائیلە هەر لەناو دەچێت

فەلەستین لەناو ناچێت/ ئەوە ئیسرائیلە هەر لەناو دەچێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: فەلەستین لەناو ناچێت و لەناوچوون لە چییەتی ئیسرائیلدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: سەرۆک وەزیرانی ناسراوی ئیسرائیل بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی خۆی لە دژی ئێران، بەدوای دروست کردنی شوناس بۆ خۆی و ڕژێمی ناڕەوای ئیسرائیلە.

ناوبراو لە درێژەدا نووسیویە: زیاتر لە حەفتا ساڵ نوقم بوونی ئیسرائیل بۆ چوونە دەرەوە لە قەیرانی شوناسی خۆی کە پڕە لە کۆمەڵکوژی، تاڵان کردن، کۆچدانی زۆرەملێ و دەیان هەوڵی دژە مرۆڤی، ڕەنگدانەوەی سیاسەتی هەڵەی بریتانیا، ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی دیکە لە پاڵپشتی لە ئەو ڕژێمە ناڕەوایەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: فەلەستین لەناو ناچێت و لەناوچوونی ئیسرائیل چییەتی ئەو ڕژێمەیە.

News ID 44589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha