بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی سەربازی کوردی سووریا لە پێداویستی ئامادەیی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی داعش دوای هێرشی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بۆسەر زیندانێک لە ڕەقە هەواڵیان دا.
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە گەوڵدەری فەڕەنسای وت: حاڵەتی ئامادەباشی و باری نائاسایی ڕاگەیێندراوە و هیزە ئەمنییەکان خەریکی پاککردنەوەی ناوچەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەندێک هەواڵمان لە سەر ئەگەری هێرشی داعش لە ڕۆژانی پشووی ئاخری ساڵی زایینی لە شارەکانی ڕەقە، حەسەکە و قامیشلۆ پێگەیشتووە.
ئەو فەرماندە کوردە بە ئاماژە بە هەوڵی داعش بۆ هێرش کردنە سەر زیندانی ڕەقە وتی: ڕێبەری نوێی داعش بە ئەو هێرشانە دەیەویست بوونی ئەو گرووپە لە ناوچەکە بسەلمێنێت.
بۆچوونی ئێوە