بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک بریکینگ، ڕاپۆرتەکان باس لە هاوکاری تویتەر لەگەڵ پێنتاگۆن بۆ بانگەشەی هەژمارە تویتەرییە ساختەکان بە ئامانجی بەرز نرخاندنی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەیە، هەوڵێک کە بە پێچەوانەی پاگەندەکانی ئەو کۆمپانیا لەسەر ناسینەوە و پووچەڵ کردنەوەی دەستکاری پلەتفۆرمەکانە.
ئەو ئاشکرا کردنە لەلایەن ڕۆژنامەڤانێکەوە بە ناوی لێ فانگ ئەنجام دراوە، کە ڕۆژی ڕابردوو هەشتەمین بەشی بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە ئەو بابەتەی بڵاو کردووەتەوە. بە گوێرەی ئەو بەڵگانە پێنتاگۆن بۆ بانگەشەی ئەو هەژمارانە کە بابەتی لایەنگری لە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین توئیت دەکەن، لەگەڵ تویتەر هاوکاری هەبووە.
Your Comment