AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٩ ٠٩:٣١

بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی؛

دەستکەوتەکانی زانستی ئەتۆمی ئێران ناگەڕێتە دواوە

دەستکەوتەکانی زانستی ئەتۆمی ئێران ناگەڕێتە دواوە

سێ وڵاتی ئەورووپی دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دانیان پێدانا کە پێشکەوتنە زانستییەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی ناگەڕێتە دواوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا،دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئی ئەنجومەنی ئاسایش کە لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٥ ئی ئێران بوو،دەوڵەتەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت به ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەرکرد.

لە ئەو بەیاننامە پاگەندەی کراوە ئێران سێ ساڵ و نیو بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل کردووە و هێشتا درێژە دەداتە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی و هاوکاتیش چالاکییە ئاشکراکانی کەم کردووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە ئێران پاساوێکی سڤیلی باوەڕپێکراوی بۆ ئەو هەوڵانە نییە .

سێ وڵاتی ئەورووپی پاگەندەیان کردووە کە ئێران تلئاستی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لە فۆردۆ و نەتەنز بەرز کردووەتەوە. ئەو چالاکیانە دەستکەوتی زانستی نەگەڕاوی بۆ ئێران دەبێت و پێداویستی ئێران بۆ چێ کردنی چەکی ناڤۆکی کەم دەکاتەوە کە بۆ خۆی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ ناوچەکە و جیهان.

News ID 44475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha