بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان لە لێدوانێکدا هێزەکانی هاوپەیمانیی گەورەترین پشتیوانی هێزە کوردییەکان لە سووریا وەسف کرد و دووپاتی کردەوە کە لە بواری سووریادا ئیزن لە کەسێک وەرناگرێت.
ناوبراو هەروەها لە هاوڕێیەتی نێوان تورکیا،ڕووسیا و سووریا بۆ بەرەو ڕووبوونەوەی هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە وەکوو خواستی سەرەکی تورکیا هەواڵی دا و وتی: بۆ ئەو کارە سەرەتا ڕێکخراوەکانی هەواڵگری، بەرگری و پاشان وەزیرانی دەرەوە ئەبێ کۆ ببنەوە.
ناوبراو زیادی کرد پێشنیارم دایە پووتین کە کە وەکوو ڕێبەرانی ئەو وڵاتانە کۆ ببینەوە و وەڵامی ناوبراویش ئەرێنی بوو. بەم پێیە زنجیرەی ئەو دیدارانە دەست پێدەکەین.
ئەردۆغان بە دووپات کردنەوەی وتە پێشووەکانی لە بواری هەڕەشە لە لایەن کوردستانی سووریاوە، دیسانەوە لە قووڵایی سی کیلۆمەتری ناوخۆی سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا وەکوو کۆڕی کۆریدۆری ئەمنیەتی تورکیا ناوی کرد و وتی کە وڵاتەکەی هەر هەوڵێک کە پێ وابێت چاکە سەبارەت بە ئاسایش لە ئەو ناوچە ئەنجامی دەدات.
بۆچوونی ئێوە