ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە کۆبانێ

مۆرۆ حسێن جێگری سەرۆکايەتی هاوبەشی ئیدارەی کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبانێ لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە ئەگەری بەردەوام بوونی هێرشەکانی تورکیا لە کۆبانێ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ ئی دیسەمبەر یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبانێ نیسبەت بە خراپتر بوونی دۆخی مرۆیی لە کۆبانێ هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و هاتنی وەرزی سەرما و کەم بوونەوەی نرخی لیری سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی هەواڵی بڵاو کراو لە ئاژانسی هەواڵی نورس پرێس، هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکانی سوپای تورکیا کە لە ١٩ ئی نۆڤەمبەری ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، بووەتە هۆی شەپۆلی ئاوارەکان لە ئەو ناوچە.

هەروەها لە ئەو بۆردومانانە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی منداڵان لە کۆبانێ بە تەواوەتی ڕووخاوە و تاوەرە موخابراتییەکان لە کۆبانێ کاول کراوە.

لە هەمان پێوەندیدا مۆرۆ حسێن وتی: ئەگەر بەردمانەکان درێژەی هەبێت،نزیک بە ٨٥ هەزار بنەماڵە تووشی قەیران دەبن.

News Code 44432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha