AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٠ ١٠:٤١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتەکانی کۆبوونەوەی 43 ی بەرپرسانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس

کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتەکانی کۆبوونەوەی 43 ی بەرپرسانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە تۆمەتە بێ بنەماکانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی 43 ی بەرپرسانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئیدانە کردنی تۆمەتە بێ بنەماکانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی 43 ی بەرپرسانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، دەرکردنی ئەو جۆرە بەیاننامەگەلەی دووپات کردنەوەی سیاسەتی شکست خواردووی ترساندن لە ئێران وەسف کرد کە بەس دەتوانێت هەوڵی بێ هۆ بۆ شاردنەوەی هەوڵە ئاژاوەگێڕانەکانی هەندێک وڵاتانی ئەو ئەنجومەنە لە پاڵپشتی دارایی، سیاسی و لۆجستیکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و قووڵ کردنەوەی برینی خەڵکی ئازارچێشتووی وڵاتانی قەیراناوی ناوچەکە بێت.

کەنعانی ئاماژەی بەیاننامەی ئەو ئەنجومەنە سەبارەت بە پرسەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانی ڕەت کراو وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو وڵاتانەی کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ شكستی ڕێککەوتنی ناڤۆکی خستبووە گەڕ، ئێستا بە لەبەرچاونەگرتنی پابەندی تەواوی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و یاسا نێودەوڵەتییەکان، نیسبەت بە هەوڵە ڕەواکانی ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

هەروەها بە جەخت لەسەر هوڵوێستە بنەماییەکانی ئێران، دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی گەورە و بچووکی بەشێکی جودانەکراو و هەمیشەیی لە ئێران وەسف کرد و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە پاگەندەیەک لەسەر ئەو دوورگەگەلی کارێکی ناسەقامگیرکەر، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و نیشمانی خۆی وەسف دەکات و بەتوندی ئیدانەی دەکات.

News ID 44393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha