AP ١٤٠١ سەرماوەز ٩ ٠٩:٣٩

قاڵیباف:

هاوکاری ئێران و عێراق دەبێتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە

هاوکاری ئێران و عێراق دەبێتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی هاوڕێی وتی: هاوکاری ئێران و عێراق جگە لە گەشەی ئابووری، دەبێتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف دوانیوەڕۆی سێشەممە لە دیدار لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی هاوڕێی وتی: ئێران و عێراق دوو وڵاتی بەرچاو و گرینگی ناوچەکەن و پێوەندییەکی قووڵیان هەیە ئەوەشمان لە بیر بێت کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئەو هاوکارییە دوولایەنەن.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی هاوڕێی وتی: هاوکاری ئێران و عێراق جگە لە گەشەی ئابووری، دەبێتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە.

سوودانیش وتی: عێراق وێڕای هاوکاری هاوبەش لەگەڵ ئێران، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و مادەی هۆشبەر، جەخت دەکەمەوە کە عێراق پابەندی ئەو بەڵێنەیە کە هەرگیز ئیزن نادات لە وڵاتەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر دراوسێکانی.

News ID 44293

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha